كاندیدی ژمارە (31)ـی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان لەبازنەی سلێمانی رایدەگەیەنێت:
لەبری خۆشگوزەرانی نەوت نەهامەتی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان هێناوە، بۆیە ئێستا كاتی
ئەوە هاتوە ستراتیژی كاركردن بگۆڕدرێت و هەوڵ بدرێت ژێرخانی كشتوكاڵ بەهێز بكریت ئاشكراشیدەكات؛
بزوتنەوەی گۆڕان كار لەسەر كەرتی كشتوكاڵ و گەشەپێدانی دەكات وادەكات بەروبومە
ناوخۆییەكانی جوتیارانی هەرێم ساغبكرێنەوە.
هەواڵ: (KNNC)
بەرزان شێخ محەمەد بەرزنجی، كاندیدی ژمارە (31)ـی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی
گۆڕان لەبازنەی سلێمانی رایگەیاند: لەماوەی رابرودا و بەپێچەوانەی وڵاتانی جیهانەوە،
نەوت لەبری خۆشگوزەرانی نەهامەتی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان هێناوە، بۆیە ئێستا كاتی ئەوە هاتوە ستراتیژی كاركردن بگۆڕدرێت و هەوڵ
بدرێت ژێرخانی كشتوكاڵ بەهێز بكریت، چونكە كەرتی كشتوكاڵ هاوشانی كەرتی گەشتوگوزار
دەرفەتی هەلی كاركردن بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت.
سەبارەت بە كاركردنی وەك پەرلەمانتاری خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان وتیشی: دوای ئەوەی
هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان متمانەی خۆیان بەئێمە بەخشی، كارنامەكەم تایبەت كردوە
بە كشتوكاڵكردن، لەبەر ئەوەی سەرجەم رەگەزەكانی كشتوكاڵكردن لە هەرێم هەیە كە خۆی
لە زەوی بەپیت و ئاو و كەشوهەوای گونجاو پێكهاتوە، تاكە رەگەز كە كشتوكاڵی هەرێم
نیەتی؛ بەبازاڕكردنە.
لەچوارچێوەی كارنامەی كاندیدی ژمارە (31)ـی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان لە
بازنەی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بازاڕكردن ئەركی سەركی حكومەتی هەرێمی
كوردستانە، بەڵام حكومەتی هەرێم خەمسارادانە مامەڵەی لەگەڵ كردوە بۆیە بازاڕەكانی
هەرێم پڕە لە بەرهەمە كشتوكاڵییە هاوردەكراوەکان، تەنانەت لەكاتی پێگەیشتنی
بەروبومە ناوخۆییەكان رێگرییەكی كەم لە هاوردەكراوەكان دەكرێت.
بەرزان شێخ محەمەد بەرزنجی، كاندیدی ژمارە (31)ـی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی
گۆڕان لەبازنەی سلێمانی راشیگەیاند: ئەگەر متمانەی خەڵكی هەرێم بەدەست بهێنم،
بەدڵنیاییەوە بێجگە لە پڕۆژە دەوڵەمەندەكەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ كاركردن لە هەرێم، وەك
نوێنەری خەڵكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هاوڕێ پەرلەمانتارەكانی بزوتنەوەی گۆڕان كار
لەسەر كەرتی كشتوكاڵ و گەشەپێدانی دەكەین و هەوڵی تەواو دەدەین كە بەروبومە
ناوخۆییەكانی جوتیارانی هەرێم ساغبكرێنەوە.
125 جار خوێندراوەتەوە