عەلى خامنەیی: ئیسرائیل زۆر لەوە بچوکترە زیانی گەورە بە حیزبوڵا بگەیەنێت

KNN : Kurdish News Network
02:09 - 28/09/2024
جیهان
+
-

عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل زۆر بچوکترە لەوەی زیانی گەورە بە حیزبوڵا بگەیەنێت، داواشی لە موسڵمانانی جیهان کرد دژی هێرشەکانی ئیسرائیل هەڵوێستیان هەبێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی هێرشەکەی دوێنێی سەر لوبنانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە تێیدا دەڵێت: کوشتنی هاوڵاتییانی بێتاوان  لە لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە سەرکۆنە دەکەین و وەک چۆن ئیسرائیل نەیتوانی لە غەززە سەرکەوتو بێت لە لوبنانیش سەرکەوتو نابێت.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، ئیسرائیل لە لوبنان سیاسەتێکی هەڵە تاقی دەکاتەوە و تەلئەبیب  زۆر بچوکترە لەوەی زیانی گەورە وەبەر حیزبوڵا بگەیەنێت.

 

لە پەیامەکەیدا عەلی خامنەیی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، بە هەمو هێزی خۆمانەوە پشتیوانیی لە حیزبوڵا دەکەین و ئیسرائیل دەبێت لەوە تێبگات بە کوشتنی ژنان و منداڵان ناتوانێت خۆڕاگریی ئێمە تێکبشکێنێت.

 

رێبەری کۆماری ئیسلامی وتیشی: دەبێت خەڵکی لوبنان لەو راستییە تێبگات حیزبوڵا لە مێژودا هەمو کات ئارامی بۆ لوبنان گەڕاندوەتەوە داواشی لە هەمو موسوڵمانانی جیهان کرد بە هەمو هێزیانەوە لە بەرامبەر ئیسرائیل بوەستنەوە.

214 جار خوێندراوەتەوە