جارێكی دیكەی ژمارەیەك لە خوێندنگەی كۆماری چیك نامەی هەڕەشەیان ئاڕاستە
كراوە كە ئەگەر زو دەرگاكاینان دابخەن دەتەقێنرێنەوە، پۆلیسی ئەو وڵاتەش
رایدەگەیەنن؛ رێكارە ئەمنییەكان توندوتۆڵتر دەكەنەوە.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر زاری ئەندرێ مۆراڤسیک، وتەبێژی پۆلیس، رادیۆی پراگی
كۆماری چیك بڵاویكردەوە: هاوشێوەی رۆژی سێشەممەی رابردو، ژمارەیەك خوێندنگە
لەڕێگەی ئیمەیڵەوە نامەی هەڕەشەیان ئاڕاستە كراوە، بەڵام جیاواز لە نامەكانی
رابردو باس لە بەئامانج گرتنی خوێندگە سەرەتاییەكانیش كراوە.
وتیشی: ناوەرۆكی نامەكان دەنگۆی هەبونی تەقەمەنی لە باڵەخانەی خوێندنگاكان
دەكەن، هەڕەشەش لە زو داخستنی دەرگاكان دەكەن كە باڵەخانەكان بەئامانج دەگرن.
بەرپرسەكەی پۆلیس رونیكردوەتەوە، سەدان خوێندنگە قوتابخانە لە سەرانسەری وڵاتدا
نامەیان پێگەیشتووە کە ئیدیعای بوونی تەقەمەنی لە باڵەخانەکاندا دەکەن. ئەمەش وای
لە هەندێکیان کرد زوو دەرگاکانیان دابخەن.
رادیۆی پراگی كۆماری چیك ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، بۆ روبەڕوبونەوەی هەڕەشەكە بەرپرسانی
وڵات لەگەڵ سەنتەری نیشتمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و تاوانە ئەلیکترۆنییەکان لەگەڵ
هاوتا سلۆڤاکیاکەیان كاردەكەن، چونكە پێشتر ئەو وڵاتە روبەڕوی ئەو جۆرە هەڕەشە
بونەتەوە.
84 جار خوێندراوەتەوە