بەرزی پلەکانی گەرما لە
قەزای خانەقین هاوڵاتیانی هەراسان و شەقام و کۆڵانەکانیشی چۆڵ کردوە.
بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما
لە قەزاکە کە دەگاتە 50 پلەی سەدی و هەندێ جاریش یەک دوو پلە بەرزتر، دانیشتوانی قەزاکە
تەنیا لە کاتەکانی بەیانی زو و دوانیوەڕۆ و دەمەوئێوارە دێنە دەرەوە.
لە روی پێوەری پلەکانی
گەرما خانەقین بە یەکێک لە گەرمترین ناوچەکانی گۆی زەوی دادەنرێت.
فۆتۆ/ئاژانسی ئەنادۆڵ
150 جار خوێندراوەتەوە