قەپانەکانی کێش لە رێگای
دەرەوەی کەرکوك لابران و مۆڵەتی ئەو کۆمپانیایەش هەڵوەشێنرایەوە کە خاوەندارێتی دەکرد.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێری کەی ئێن ئێن
لە کەرکوك رایگەیاند: بە گوێرەی نوسراوێکی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوك قەپانەکانی کێش
لە ڕێگای دەرەوەی شارەکە لابران.
بە گوێرەی ئەو نوسراوەشی
دەست کەی ئێن ئێن کەوتوە، مۆڵەتی ئەو کۆمپانیایەی سەرپەرشتی و خاوەندارێتی قەپانەکانی
دەکرد هەڵوەشێنرایەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، قەپانەکان
بۆ تێپەڕبونی هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی 20 هەزار دینار لە شۆفێران وەردەگرن، و زیاتر لە
ساڵێکە بڕیاری لادانیان دراوە، بڕیارەکە جێبەجێنەدەکرا.
123 جار خوێندراوەتەوە