بە فڕۆکەی جەنگی سنوری قەزای ماوەت لە سلێمانی
بۆردومانکرا، قائیمقامی قەزاکەش دەڵێت: بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.
هەواڵ:KNNC
کامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت بە کەی ئێن
ئێن-ی راگەیاند، سوپای تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی گوندی باساوێ-ی لە سنوری قەزای
ماوەت بۆردومانکردوە.
وتیشی، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی ئەوەی بۆردومانەکە لە شوێنی نیشتەجێبونی هاوڵاتییانەوە دوربوە، هیچ
زیانێکی گیانی و ماددی نەبوە.
بەوتەی قائیمقامی قەزای ماوەت، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا چەند جارێکی دیکە ئەو سنورەیان بۆردومانکردوە.
بەگوتەی قایمقامی ماوەت، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند جارێکی دیکە ئەو سنوورەیان بۆردوومانکردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کەمێک لەمەوبەر، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا سنورى ناحیەی قەسرێ-یان لە سنوری قەزای
چۆمان بۆردومان کرد و زیانەکانیش نەزانراون.
544 جار خوێندراوەتەوە