ئەندامێكی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق هۆكارەكانی دواكەوتنی رەوانەكردنی موچە موچەخۆران ئاشكرا دەكات و
دەڵێت: مەترسی دابینكرنی موچە لەلایەن بەغداوە نەماوە و پێوست ناكات موچەخۆران نیگەرانبن، جەختیش دەکاتەوە کێشەى دواکەوتنى دابەشکردنى موچە چارەسەر دەبێت.
هەواڵ: (KNNC)
موسەنا ئەمین، ئەندامی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرنامەی (رۆژەڤ)ـی (KNN) راگەیاند: هۆكارەكانی
دواكەوتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەشێكی پەیوەندی بەئەو خاڵانەوە هەیە
كە پێشتر باسكراون، بەڵام ژمارەی موچەخۆان و جێبەجێكردنی پڕۆسەی تەوطین، دو هۆكاری
سەرەكییە كە ئەم مانگە رەوانەكردنی موچەی دواخستوە.
لەسەر دروستبونی مەترسی
لەسەر موچە وتیشی: بەدڵنیاییەوە هیچ مەترسییەك لە پێدان و دابینكردنی موچە لەلایەن
عێراقەوە نەماوە، چونكە دادگای فیدراڵی بەغدادی ناچار كردوە كە موچەی موچە خۆرانی
هەرێم دابینبكات.
سەبارەت بە زیادبونی
ژمارەی موچە خۆرانی هەرێم رونیكردوە؛ بۆ پڕكردنەوەی شوێنی بندیوار و ناوە وەهمییەكان،
یەكێتی و پارتی ژمارەیەكی زۆر خەڵكیان دامەزراندوە كە باس لە هەزاران كەس دەكرێت،
دامەزراندنەكەش زیاتر لە وەزارەتە ئەمنییەكاندا بوە.
موسەنا ئەمین، رونیكردەوە؛
كێشەی موچە كۆتایی پێهاتوە و دڵنیابن كە موچەكەیان وەردەگرن، هەروەها لە چەند مانگی
ئایندەدا ئەو دواكەوتنەش چارەسەر دەكرێت و پێویست ناكات موچە خۆرانی هەرێمی
كوردستان نیگەرانی دوا كەوتنی موچە بن.
ئەندامەكەی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد؛ لەبەرئەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق چاوی لە
خولی دوەمی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە، فشار ناخاتە سەر هەرێم بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەی تەوطین، بەڵام تەیف
سامی، وەزیری دارایی عێراق سورە لەسەر فشار خستەنە سەر هەرێم بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی
دادگای باڵای فیدراڵ و تەوطینكردنی موچەخۆرانی
هەرێمی كوردستان.
1834 جار خوێندراوەتەوە