لە سەرانسەری جیهان
ملیۆنان کەس بەدەست شەقیقەوە دەناڵێنن، توێژەرانی هۆڵندا هۆشداری دەدەن لە
خانماندا بەرزی فشاری خوێن ئەگەری توشبون بە شەقیقە زیاتر دەکات.
تەندروستی :KNNC
بەپێی ئەنجامی
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری (Neurology) بڵاوکراوەتەوە ئاماژە
بەوەدەکات، دەکرێت شەقیقە و پەستانی خوێن پەیوەندییان هەبێت هەبێت، بەوپێیەی
بەرزبونەوەی پەستانی خوێن دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی رۆیشتنی خوێن لە خوێنبەرەکان و
هەروەها دابینکردنی ئۆکسجین بۆ خانەکانی مێشک کەمدەکاتەوە و لە ئەنجامی ئەمەش شەقیقە
دروست دەبێت.
هەروەها توێژەرانی هۆڵەندا
بۆیان دەرکەوتوە، شەقیقە لە ئافرەتاندا پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە
هەیە، ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە، بەلایەنی کەمەوە 16% ئەگەری توشبونیان بە
شەقیقە زیاترە.
ئەوەش هاتوە،
هەرچەندە ئەنجامەکان دەریان نەخستوە هەموو ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە توشی
شەقیقە ببن، بەڵام بەرزبونەوەی پەستانی خوێن دەتوانێت ببێتە هۆکارێک بۆ توشبون بە
شەقیقە.
هەروەها بەرزبوونەوەی
پەستانی خوێن پەیوەندی بە چەندین حاڵەتی تەندروستی دیکەوە هەیە، لەوانە جەڵتەی مێشک
و جەڵتەی دڵ چونکە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن مەترسی مەینبونی خوێن لە مێشکدا و زیانگەیاندن
بە خوێنبەرەکان زیاد دەکات.
هێزی ئەرکی خزمەتگوزارییەکانی
خۆپارێزی ئەمریکا (USPSTF)،
پێشنیاری ئەوە دەکات ئەو کەسانەی توشی شەقیقە بون بە بەردەوامی چاودێری پەستانی
خوێن-یان بکەن.
139 جار خوێندراوەتەوە