ددانە جیڕە (لێکخشاندنی ددان) بریتییە لێکخشاندنی
خۆنەویستی ددانەکان، زۆربەی خەڵکی هەندێکجار ددانە جیڕە دەکەن، نزیکەی 5%ی
دانیشتوانی جیهان بە بەهێزی و بەردەوامی ئەم کارە دەکەن.
هەواڵ: KNNC
زۆرینەی جار کەسەکان لەکاتی خەودا ددانە جیڕە
دەکەن، بەڵام بە گشتی مرۆڤ هەست ناکات کە لە خەودا ددانەکانی لێکدەخشێنێت، زۆرجار
ئەو کەسەی کە لە نزیکیان دەخەوێت یەکەم کەسە کە سەرنجی کێشەکە دەدات، ئەم حاڵەتە
دەکرێت لەئەنجامی فشارەوە بێت، بۆ نمونە هەندێک کەس لەکاتی توڕەبون، سەرنجدان یان
هەستکردن بە دڵەڕاوکێ ددانەکانیان لێکدەخشێنن.
نیشانەکانی ددانە جیڕە:
سەرئێشە، ئازاری جومگەی شەویلگە یان گوێ
ئازاری ددانەکان، بە تایبەتی ڕاستەوخۆ دوای لە
خەو هەستان
ئازار یان کرژبونی دەموچاو راستەوخۆ دوای لە خەو
هەستان
ئازار یان رەقبونی شەویلگە لەکاتی جویندا، بەتایبەتی
لە کاتی نانی بەیانیدا
توندکردنی شەویلگە لەکاتی توڕەبون، دڵەڕاوکێ یان
سەرنجدان
هەستیاری ددان بە گەرمی یان ساردی
بوونی درز یان شکانی ددان
هۆکارەکانی ددانە جیڕە
فشار و دڵەڕاوکێ،
کحول،جگەرەکێشان،کافایین،نەمانی
هەناسە لە کاتی خەودا،هەندێک دەرمانی نەخۆشییە دەروونییەکان، ئەمفیتامین، کۆکایین
چارەسەری ددانە جیڕە:
لەکاتی ددانە جیڕە، لەوانەیە پزیشکەکەت ڕێگاکانی
پاراستن یان باشترکردنی ددانەکانت پێشنیار بکات، ئەم رێگایانە رەنگە رێگری لە
داخوران یان شکانی ددانەکانت بکەن، بەڵام مەرج نییە بەتەواوی ددانە جیڕە بوەستێنن.
بەکارهێنانی سپلینت و پارێزەری دەم کە بە شێوەیەک
دروستکراون وا دەکات ددانەکان بە جیا بمێننەوە بۆ ڕێگریکردن لە زیانەکانی توندکردن
و لێکخشاندنی ددانەکان.
601 جار خوێندراوەتەوە