میدیاکانى سەربە
بزوتنەوەى حەمماس بڵاویانکردەوە؛ کوشتنى ئیسماعیل هەنیە لەڕێی درۆنەوە بوە و
راستەوخۆ بە موشەک جەستەى بەئامانج گیراوە، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێرانیش
دەڵێت: خوێنى هەنییە بەخۆڕایی ناڕوات.
سوپاى پاسدارانى ئێران
لەبارەى کوشتنەکەیەوە دەڵێت: هەنیە لەگەڵ دوو پاسەوانیدا بوە و بەهۆیەوە یەکێکیش
لە پاسەوانەکانى کە لەگەڵیدا بوە کوژراوە.
ئاژانسى تەسنیمى ئێران
دەڵێت: لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردوە و ئەنجامەکانى بەمنزیکانە بڵاودەکرێتەوە.
ئيسماعيل هەنیە کێیە؟
ئیسماعیل عەبدولسەلام
ئەحمەد هەنیە، سیاسییەکى فەڵەستینى و سەرۆکى مەکتەبى سیاسى بزوتنەوەى حەمماسە
لە ساڵى 1962 لە کامپى
پەنابەران ئەلشاتی لە رۆژئاواى غەززە لەدایک بوە
لە ساڵى 1989 و بۆ ماوەى سێ ساڵ لەلایەن
ئیسرائیلەوە دەستگیرکراوە و دواتریش بۆ سنورى لوبنان-فەڵەستین دورخراوەتەوە
لە ساڵى 1997 وەک سەرۆکى نوسینگەى بزوتنەوەى
حەمماس، ئەحمەد یاسین دەستنیشان کراوە
لە 2005 سەرۆکایەتیی لیستى گۆڕانکاریی و
چاکسازى کردوە لە هەڵبژاردنى یاسادانانى فەڵەستین و زۆرینەى دەنگى بەدەستهێنا
لە سەرەتاى ساڵى 2006 حەمماس دیاریکرد بۆ
وەرگرتنى پۆستى سەرۆک وەزیرانى فەڵەستین
لە 2017 دواى خالید مەشعەل، پۆستى سەرۆکى
مەکتەبى سیاسى بزوتنەوەى حەمماسى وەرگرت.
2333 جار خوێندراوەتەوە