پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە مێژوی حکومڕانی هەرێمی کوردستان
لامەرکەزی جێبەجێدەکرێت و ئەوەش رۆڵێکی گەورەی لە ئاوەدانی و بوژانەوەی شار و
شارۆچکەکان دەبێت.
هەواڵ:KNNC
د. هەڤاڵ ئەبوبکر پارێزگاری سلێمانی لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ یه‌كه‌مجاره
له مێژوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و داواكارییانه‌ی له سنوری پارێزگاکانی سلێمانی
و هه‌ڵه‌بجه كه ئاراسته حكومه‌ت كراون، له ئاستی به‌ڵیندا نه‌مێننه‌وه، به‌ڵكو
به كردار وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه و بڕیاریان بۆ ده‌ربچێت و پرۆژه‌كه‌یان بۆ سنوره‌كانی
هه‌ردوو پارێزگا بكه‌وێته جێبه‌جێكردنه‌وه.
وتیشی: ئه‌مڕۆ به بڕیار ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی و
دارایی بۆ پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی سنوره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه دابه‌زێندرا،
كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت و هۆكاره بۆ پێشكه‌وتنی كار و ئه‌ركی حكومه‌ته
خۆجێییه‌كان.
راشیگەیاند، خزمه‌تگوزارییه‌كان كاریگه‌رییان
له‌سه‌ر ئه‌دای ئه‌ركی حکومەتە خۆجێییەکانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی
گه‌رمیان و خه‌ڵكی ناوچه ده‌بێت و ده‌بێته هۆی پێشكه‌وتنی ئاستی خزمه‌تگوزاری و
جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك.
254 جار خوێندراوەتەوە