لونا شبل، رۆژنامەنوس و راوێژکارى بەشار ئەسەد گیانى لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
10:14 - 05/07/2024
هەمەڕەنگ
+
-

دوای ئەوەی لە روداوێكی هاتوچۆدا بەسەختی بریندار بو، راوێژكارێكی سەرۆكی سوریا و بێژەری پێشوی كەناڵی جەزیرە گیانى لەدەستدا.


هەواڵ: (KNNC)


نوسینگەی راگەیاندنی بەشار ئەسەد، سەرۆکى سوریا بڵاویكردەوە؛ دوای ئەوەی لە رۆژی (2ـی تەمموزی 2024) لەسەر رێگەی دیمەشق توشی روداوی هاتوچۆ دەبێت و بەسەختی بریندار دەبێت، ئەمڕۆ هەینی، لونا شبل، راوێژکاری تایبەتی سەرۆکی سوریا، گیانى لەدەستدا.


رونیكردوەتەوە، لە روداوەكەدا لونا شبل، توشی خوێنبەربونی ناوەکى بوە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانە كراوە.


لۆنا شبل، لە ساڵی (1975) لەدایكبوە و ساڵانێکی زۆر لە دەوحەی پایتەختی قەتەر وەک رۆژنامەنوس و بێژە کاری بۆ کەناڵی جەزیرە کردوە، دوای دەستلەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە لە ساڵی (2010)ـدا، بۆ كاركردن پەیوەندی بە میدیای نیشتیمانی سوریاوە کردوە.


دوا وێستگەی كاركردنی لونا شبل، راوێژکاری سیاسی بەشار ئەسەد، سەرۆکى سوریا بوە.

335 جار خوێندراوەتەوە