لەزانکۆی سلێمانی یەکەمین دیداری زانستی سەید ئەحمەد فایز بەرزنجی
بەڕێوەدەچێت، لە 10 توێژینەوەدا باس لە مێژوی شێخ ئەحمەد فایز بەرزنجی دەکرێت لە
سەردەمی عوسمانییەکانەوە تا ئەو کاتەی گیانی لەدەستدا.
ئەحمەد فایز، کوڕی سەید مەحمود کوڕی سەید ئەحمەد کوڕی سەید
عەبدولسەمەدی کوڕی سەید حەسەنی گڵەزەردەیە.
قورئان و چەند کتێبێکی فارسی و تەسریفی زەنجانی لای باوکی خوێندوە.
ساڵی 1277 بوەتە مودەڕیسی مزگەوتی نۆدشەی سلێمانی.
ساڵی 1294 بوەتە قازی قەرەداغ.
ساڵی 1303 بوەتە نائیبی موسڵ و پاشان کراوەتە ئەندامی کۆڕی گەورەی
زانیاری لە ئەستەنبوڵ.
نزیکەی 20 کتێبی نوسیوە.
ساڵی 1918 لە ئەستەنبوڵ کۆچی دواییکردوە.
وێنە/ بڕیار نامیق
217 جار خوێندراوەتەوە