ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، روسیا دەستی بە ریفراندۆم کردوە لە چوار
ناوچەی ئۆکرانیا و وڵاتانی رۆژئاواش ئیدانەی ئەو جوڵەیەی مۆسکۆ دەکەن.
ئەمڕۆ هەیینی، حکومەتی روسیا دەستی بە ریفراندمێك لە چەند ناوچەیەکی
ئۆکرانیا کرد بۆ ئەوەی بە خاکی وڵاتەکەیە بلکێنێت و وڵاتانی خۆرئاواش هەڕەشەی
سەپاندنی سزای زیاتر بە مۆسکۆدا دەکەن.
ریفراندۆمەکە لە شارەکانی لۆهانسك و دۆنێتسك و خێرسۆن
و زابۆرۆژیا دەگرێتەوە کە زیاتر لە حەوت مانگە مۆسکۆ کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچانەی کردوە
لە ئەمڕۆ هەیینیەوە دەستیپێکردوە تا سێشەممەی داهاتو.
سێرهی گەیدای، پارێزگاری لۆهانسك رایگەیاند: سوپای روسیا ناهێڵێت دانیشتوانی
شارەکە بڕۆنە دەرەوە تا کۆتایی هاتنی ریفراندۆمە و هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکان و دەیان
نێرن بۆ دەنگدان.
ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی روسیا چوارشەممەی رابردو رایگەیاند: جوڵە بە هێزی
سەربازی وڵاتەکەی دەکات و 300 هەزار سەرباز رەوانەی ئۆکرانیا دەکات و ریفراندۆم لەو
چوار شارەدا ئەنجام دەدات.
154 جار خوێندراوەتەوە