فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایدەگەیەنێت، به مهبهستی ڕێكخستنهوهی كارهبا و كهمكردنهوهی سهرپێچیی سهر تۆڕەكانی كارهبا لە ئێستادا له ڕێی سیستەمی کارت و باڵانسەوە ههوڵ دەدرێت كارهبای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتیان دابین بكرێت.
عەلی ئیسماعیل ئەندامی لیژنەی باڵای بەستنی پێوەری زیرەك بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاند: سیستمی پریپەیمێنت (کارت و باڵانس) بەشێكە لە پێوەری زیرەك و هەمان تایبەتمەندی پێوەری زیرەكی هەیە و لەلایەن وەزارەتی كارەباوه پەسەند كراوە و لە بازاڕی لەنگەی هەولێر تێست کراوە.
دەشڵێت: نرخی کارەبا لەم سیستمە هەمان نرخی جارانە، بەڵام شێوازی پارەدانەكەی گۆڕاوە، پێشتر له كۆتایی مانگ پارهكه دەدرا، بهڵام ئێستا لە سەرەتای مانگ پاره دەدرێت و هەمان نرخ و هەمان ژمارەیە، بەڵام بە كارەباکە 24 كاتژمێرییە.
راشیگەیاند: كاتێك هاوڵاتی سەیری پێوەرەكەی یان ئامێرهكهی دەكات، دەزانێت چەند كیلۆ واتی ماوە بۆیە بۆ خۆی پلانێك دادەنێت تاسەری مانگ و به گوێرهی پێویست كارهباكه به كاربهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم سیستمە دەبێتە هۆکارێك بۆ زیادپێدانی كارەبا، ئەگەر ئەو سیستەمە لە سەرتاسەری هەرێم پەیڕەو بكرێت زۆربەی كێشەكان چارەسەر دهبن.
ئاشکراشیکرد، هاوڵاتییان بەم سیستمە دڵخۆشن و یەکجار پارەی کارەبا دەدەن و پارەکەی کەمترە و کارەبای بەردەوامییان هەیە.
6436 جار خوێندراوەتەوە