پارێزەرێک رایدەگەیەنێت؛ ئەو کەسەى لە هەولێر
ماتۆڕسکیلەکانى سوتاند، بەپێى ماددەى 342 لە یاسای سزادانى عێراقى دادگایى
دەکرێت. دەشڵێت: بەپێى یاسا کەسەکە بۆ ماوەى 15 ساڵ زیندانى دەکرێت.
پارێزەر ئومێد قادر لە پەڕەى فەرمى خۆى لە
فەیسبوک لەبارەى سوتاندنى ماتۆڕسکیلەکانى هەولێر بڵاوى کردووەتەوە، واباشە رۆژانە
بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ هەڵەیەکى لەم شێوەیە بکەین کە رەنگە ژیانمان بخاتە
زیندانەوە.
دەشڵێت: ئەو کەسەى ماتۆڕسکیلەکانى هەولێرى
سوتاند، ماددەى 342 لەیاساى سزادانى عیراقى دەیگرێتەوە، بەوەش سزاى زیندانى
کردنەکەى ئەوەیە کە بۆ ماوەى 15 ساڵ زیاتر نەبێت.
ماددە یاساییەکە بەشێوەیەکە ئەو کەسانە
دەگرێتەوە کە بە ئەنقەست ئاگر لە موڵک و ماڵی گوازراوە یان نەگوازراوە تەنانەت ئەگەر
هی خۆشی نەبیت و ئەم ئاگر تێبەردانە ژیانی خەڵکی بخاتە مەترسیەوە یان موڵک و ماڵیان
بخاتە مەترسیەوە.
ئەو پاریزەرە هۆشدارى دەدات کە پێویستە رۆژانە
بە هەستیارییەوە مامەڵە بکرێت و لایەنە یاساییەکان لەبەرچاو بگیرێن، چونکە
هەڵەیەکى لەو شێوەیە رەنگە ژیانت بخاتە زیندانەوە.
5207 جار خوێندراوەتەوە