لەکاتی دەستگیر کردنی تۆمەتبارێک لە سلێمانی، روبەڕوبونەوە رودەدات و ژمارەیەک کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بریندار دەبن.
سەرچاوەیەک لەئاسایشی سلێمانی تایبەت بە کەی ئێن ئێن-ی راگەیاند؛ گەنجێکی دانیشتووی عەربەت ئێوارەی ئەمڕۆ خۆی دەکات بەبنکەی پۆلیسی قەرەداغداو و دوای روبەروبونەوەی لەگەڵ پۆلیسی بنکەکەدا، روبەروبونەوە دروست دەبێت و کەسەکە بەرگری دەکات، دوای ناردنی هێزێک لە ئاسایشی سلێمانیەوە کەسەکە کوژرا و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە روداوەکەدا، 10 کەس برینداربون، کە 8 کەسیان پۆلیسن و دو کەسی دیکەش هاوڵاتی مەدەنین.
بە وتەی سەرچاوەکە، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.
سلێمانی - بڕیار نامیق
9180 جار خوێندراوەتەوە