سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە هۆشداری
لە بابەتێکی مەترسیداری ژینگەیی دەدات و دەڵێت: ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان بە درێژایی دو هەزار و 300 کیلۆمەتر سفرەی سەفەری
(نایلۆن) فڕێدەدرێتە ناو سروشتەوە.
مەعروف مەجید، سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ
پاراستنی ژینگە لە نوسینێکدا باس لەوە دەکات، ڕۆژانە لە کوردستان بەهەزاران تەن
پاشماوەی پلاستیکی و نایلۆن دەخرێتە ناو ژینگە و سروشتەوە، بە جۆرێک ڕۆژانە بە درێژایی، 2300 کیلۆمەتر سفرەی سەفەری فڕێدەدرێتە ناو سروشتەوە، ئەمە
جگە لە چێشتخانە و فەرمانگە حکومییەکان و نەخۆشخانەکان
و زیندانەکان و دەیان شوێنی تر.
ئاماژە بەوەش دەکات، ڕۆژانە زیاد لە
حەوت هەزار تۆن پاشماوە لە کوردستان بونی هەیە کە (35٪)ی پلاستیک و نایلۆنە.
سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە
ئاماژەی بەوەشکردەوە، دانیشتوانی کوردستان یەک ملیۆن و سەدو پەنجا هەزار خێزانە و ئەگەر
ڕۆژانە هەر خێزانێک تەنها دو مەتر سفرەی سەفەری بەکاربهێنن، کە دڵنیاین زۆر زیاترە،
دەکاتە (دو ملیۆن و سێ سەد هەزار مەتر) سفرەی سەفەری.
300 جار خوێندراوەتەوە