بەغداد هەفتەی داهاتو 309 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت

KNN : Kurdish News Network
04:40 - 12/08/2022
کوردستان
+
-

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرەتای هەفتەی داهاتو حکومەتی عێراق 309 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات.

 

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: دوابەدوای نوسراوی فەرمی ژمارەی 340 وەزارەتی بازرگانی عێراق و دوای سێ کوبونەوە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و وەزارەتی، توانراوە شایستەداراییەکانی ساڵانی (2014،2015،2016)ی جوتیاران جێگیر بکرێت.

 

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کۆتا کۆبونەوەدا لە دوێنێ لەگەڵ وەزیری بازرگانی ئەنجامدراوە، رێککەوتن لەسەر ئەوە کراوە تەواوی شایستەداراییەکانی گەنمی جوتیاران بەیەکەوە بنێردرێت.

 

دەشڵێت: پێشتر هەوڵێك هەبو لە کۆی 309 ملیار دینار تەنیا 100 ملیار رەوانە بکرێت، بەڵام دواتر رێککەوتن کرا کە هەمو بڕە پارەکە بەیەکەوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتو بگاتە هەرێم.

3462 جار خوێندراوەتەوە