فەرمانگەى میدیا و زانیارى
حکومەتى هەرێم ئاشکراى دەکات، بەهۆى فرۆشتنى بەنزینى کوالێتى نزم، 274 بەنزینحانە
لە هەرێمى کوردستان سزادراون.
فەرمانگەکە رایگەیاندووە،
167 بەنزینخانە لە هەولێر و 58 بەنزینخانە لە سلێمانى و 49 بەنزینخانە لە دهۆک،
لەماوەى شەش مانگى رابردودا بەهۆى فرۆشتنى بەنزینى کوالێتى نزم سزادراون.
ئەوەشى
خستۆتەڕو کە سزای هەر بەنزینخانەیەکی لە نێوان 500 هەزار دینار بۆ دوو ملیۆن دینار
بووە و کۆی گشتی سزای بەنزینخانەکانیش بە 300 ملیۆن دینار سزادراون، تەواوی ئەو
پارەیە گەڕاوەتەوە خەزێنەی حکومەت.
جەختیش
دەکاتەوە، ئەو بەنزینخانانەش بە داخراوی دەمێننەوە تاوەکو کوالیتی بەنزینەکەیان
چاک دەکەن و بەردەوامیش لە ژێر چاودێریدا دەبن.
157 جار خوێندراوەتەوە