کەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت، سبەینێ چوارشەممە
شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەگرێتەوە و مەودای بینین
بۆ سێ کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە.
دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، شەپۆلی خۆڵبارینەکە
لە رۆژی هەینی لە ناوچەکانی ناوەڕاست چڕدەبێتەوە و مەودای بینین بۆ یەک کیلۆمەتر کەم
دەبێتەوە.
هەروەها ڕۆژی هەینی لەگەڵ خۆڵبارینەکەدا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو
دادەبەزن، بەڵام ڕۆژی شەممە خۆڵبارین کۆتایی دێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
کەشناسیی عێراق دەڵێت، شەپۆلی خۆڵبارینی ئەمجارە
ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
467 جار خوێندراوەتەوە