گەنجێک بەتەزوی کارەبا گیانی لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
10:28 - 02/07/2022
کوردستان
+
-

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، گەنجێك لە کەلار دوای ئەوەی تەزوی کارەبای بەردەکەوێت و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.

 

عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ شەمە لەناوچەی پیشە سازی قەزای کەلار گەنجێک بەناوی (س. ح. ح.) لەدایکبووی (2004) دانیشتووی گەڕەکی جوتیارانی قەزای کەلار گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدابو.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەگەڵ باوکی لەناوچەی پیشەسازی لەدوکانی تۆڕنەدا کاری کردوە لەکاتی کارکردندا تەزوی کارەبا گرتویەتی و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە .

 

دەشڵێت: لە ئێستادا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلارکراوە.

562 جار خوێندراوەتەوە