هیچ بەڵگەیەک نیە بیسەلمێنیت
کە ژنان زیاتر لە پیاوان دەڕۆنە بازاڕو خەریکى شت کڕین دەبن، بەڵام بەڵگە هەیە لەسەر
حەزیان کە ژنان زیاتر لە پیاوان حەز بە چونە بازاڕ و پارە سەرف کردن دەکەن، بەپێى
توێژینەوەیەکیش ئەو ژن و پیاوانەى بەیەکەوە بازاڕ دەکەن بە شەڕ و ئاژاوە کۆتایى
پێدەهێنن.
حەزت لە بازاڕ کردنە؟،
وەڵامەکە دەکەوێتە سەر ئەوەى ئایا پیاویت یان ئافرەت، گشتگیر کردنى شتەکان هەڵەیە،
هەڵەیە ئەگەر بڵێین "هەموو ژنان حەزیان لە چونە بازاڕ هەیە و پیاوان حەزیان لێى
نیە".
تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک
نییە ئەوەمان پیشان بدات کە ژنان زیاتر لە پیاوان دەچنە بازاڕ ومۆڵە گشتییەکان، بەڵام
بەڵگە هەیە کە ژنان زیاتر لە پیاوان چێژ لە بازاڕکردن وەردەگرن. توێژینەوەیەک لەسەر
2000 کەس کرا لەوانەى کە لە بازاڕەکاندا بوون و چەند راستیەکیان بۆ دەرکەوت.
بەپێى توێژینەوەکە، پیاوان تەنها 26 خولەک تاقەت
و مەیلى بازاڕ کردنیان هەیە، لە کاتێکدا ژنەکان دوای نزیکەی دوو کاتژمێر لە بازاڕکردن
ئینجا تۆزێک هەستیان بە بێزارى کرد، ئەویش لەبەر ئەوەى ئەو شتەى بۆى گەڕاون هێشتا
دەستیان نەکەوتوە یان دەستیان کەوتوە بەڵام بە دڵیان نیە.
پیاوان توشى کێشمەکێش
و ناخۆشى دەبن کاتێک لەگەڵ خێزانەکانیان دەچنە بازاڕ، پیاوان بە زوترین کات پێداویستیەکانى
خۆیان دەکڕن و تەواو دەبن لە کاتێکدا ژنان هێشتا هەر خەریکى چاوگێڕانن و بە دواى
کاڵاى دڵخوازى خۆیان و دڵتەقێنەى خەسو و دش و هاوڕێکانیان. توێژینەوەکە ئەوەى دەرخستوە
کە زۆربەى بازار کردنى پیاوان لەگەڵ خێزانەکانیان بە شەڕو ئاژاوە کۆتایى هاتوە.
ئەوەى پیاوان بێزار دەکات
بڕیار دانى ژنەکانە لە کڕینى کاڵاکان، چونکە ژنان زۆریان پێ دەچێت تا بڕیار لە کڕینى
کاڵایەک دەدەن، توێژینەوەکە ئاماژەشى بەوە کردوە ئەگەر هات و یارییەک یان بەرنامەیەکى
تەلەفزیۆنى هەبێت ئەوا پیاوان زوتر دەیانەوێت بگەڕێنەوەو پەتى سەبر و ئارامییان دەبچرێت
و شەڕەکەش گەرمتر دەبێت.
توێژینەوەکە پەى بەو راستیەش
بردوە کە پیاوان لە کاتى چونە بازاڕ لە گەڵ خێزانەکانیان خۆیان مەشغوڵ دەکەن بە
شتى بێ ماناوەو جارى وا هەیە چەند جارێک بە دەورى دوکان و ناوچەیەکى تایبەتدا دەسوڕێنەوەو
بەس لەبەر ئەوەى لەگەڵ خێزانەکانیان نەچنە ژورەوەو لەبەر دەم مۆڵ و دوکانەکاندا
دادەنیشن و خەریکى مۆبایلەکانیان دەبن.
لە هەمان کاتدا پێگەى
بزنسى بەریتانى ئاماژەى بەوە کردوە کە لە سەدا هەشتاى پیاوان بیانویەک دەدۆزنەوە بۆ
ئەوەى لەگەڵ خێزانەکانیان نەچنە بازار، کە دەشڕۆن زۆر بەکەمى پێکەوە دەگەڕێنەوە، پیاوان
زو هەڵدێن و بەرگەى ئەو چاوەڕوانییە زۆرە ناگرن. لە توێژینەوەیەکى تردا ئاماژە بەوە
کراوە تەنها لە 58% پیاوان وا خۆیان نیشان دەدەن کە چێژ لە چونە دەرەوەکەیان دەبینن
ئەویش لە کاتێکدا ئەگەر بەڵێنى خواردنێکى خۆش یان دیارییەکیان پێدرا بێت لەلایەن خێزانەکانیانەوە.
هەندێک لە خاوەن مۆڵ و
دوکانەکان هەستیان بەم بارو دۆخە ناخۆشەى پیاوان کردوە بۆیە هەستاون بە پێشکەش
کردنى چەند خزمەتگوزارى بۆ ئەو پیاوانەى کە لەگەڵ خانمەکانیاندا دەچنە بازاڕەکانیان
وەک پێشکەش کردنى ژەمێکى سوکى نان خواردن و خزمەتگوزارى واى فاى یان خواردنەوە، بۆ
ئەوەى هەست بە بێزارى نەکەن کاتێک دەبینن ژنەکانیان گیرافانیان هەڵدەتەکێنن.
لە دێر زەمانەوە هەست بەم جیاوازیە کراوە لە نێوان
ئەم دوو ڕەگەزەداو نهێنیەکەشى بە شاراوەیى ماوەتەوەو هەر دەشمێنێتەوە و شەڕ و بێزاریەکەش
هەر بەردەوام دەبێت.
675 جار خوێندراوەتەوە