حکومەتى بەریتانیا، لە ژێر ناونیشانى( پلانى لاوانى پێشەنگ) یاسایەکى نوێى
پێدانى ڤیزاى ڕاگەیاند.
پلانەکە ئەو خوێندکارانە دەگرێتەوە کە لە زانکۆ بە ناوبانگەکانى جیهان لە
ماوەى پێنج ساڵى رابردودا، خوێندنیان بە پلەى نایاب و تەواو کردووەو دەتوانن داواى
ڤیزاى بەریتانیا بکەن.
پلانەکەى حکومەتى بەریتانیا بە جۆرێکە کە گوێ بەوە نادرێت ئەم خوێنکارە خەڵکى
چ وڵاتێکە و ئۆفەرى کارکردنى هەیە یان نا، تەنها دەرچوى یەکێک لە زانکۆ بە ناوبانگەکانى
جیهان بێت و خوێندنى بە ئاستێکى زۆر باش تەواو کردبێت.
ئەو خوێندکارانەى هەڵگرى بڕوانامەى بەکالۆریۆس و ماستەرن ڤیزاى دوو ساڵ و ئەوانەشى
دەرچوى دکتۆران ڤیزاى سێ ساڵیان پێ دەدرێت، دواتر ئەگەر بیانەوێت ماوەکەیان بۆ درێژ
کرێتەوە.
مەرجى وەرگرتنى ڤیزاکە ئەوەیە کە ئەو زانکۆیەى لێى خوێندوە بۆ دوو جار لە لیستى
پەنجا باشترین زانکۆکانى جیهان بێت. زانکۆکانى وڵاتانى ئاسیاو ئەفریقاش دەگرێتەوە
بە مەرجێک لە لیستى ئەو پەنجا زانکۆیەدا بن.
هاوکات، تێچوى ڤیزاکە 715 پاوەندى
بەریتانیە لەگەڵ بیمەى تەندروستى و چەندین خزکەتگوزارى دیکە.
3209 جار خوێندراوەتەوە