بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی فەرمانگەیەك رۆژی شەممەش دەوام دەکات

KNN : Kurdish News Network
07:36 - 27/05/2022
کوردستان
+
-

فەرمانگەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە، بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و کارئاسانی هاوڵاتییان رۆژی شەممە فەرمانگەکە بە روی هاوڵاتییاندا دەکرێتەوە.

 

ئەمڕۆ هەیینی، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر رایگەیاند: لەپێناو كارئاسانی و هاوكاریكردنی ئەو هاوبەشانەی كە دەیانەوێت لە (15 %)ی داشكاندنی كرێی كارەبا سوودمەند بن رۆژی شەممەش دەرگای فەرمانگەكەمان كراوە دەبێت لەبەردەم هاوبەشانی كارەبادا.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی سێشەممە رێكەوتی 31/5/2022 كە دواین وادەیە بۆ داشكاندنی لە (15%)ی كرێی لێخۆشبونی كارەبا و دەیانەوێت هاوبەشانی کارەبا لەو بڕیارە سودمەندبن.

2434 جار خوێندراوەتەوە