سێ کارمەندی کەی ئێن ئێن براوەی خەڵاتی دیداری خوێندکاران بون

KNN : Kurdish News Network
04:05 - 22/05/2022
کوردستان
+
-

سێ کارمەندی کەناڵی (کەی ئێن ئێن) توانیان ببنە براوەی چوار لە خەڵاتەکانی دیداری خوێندکارانی میدیا.

دیداری خوێنداکارانی میدیا کە بۆ خوێندكارانی بەشەكانی راگەیاندن و تەكنیكی میدیا و پەیوەندییە گشتییەكان و ریكلامكردن لە زانكۆ و پەیمانگا حكومی و ناحکومییەکان لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بۆ هەر چوار ژانەری رۆژنامەوانی (دۆکیۆمێنتاری، فیچەر، رۆژنامە و ریکلام) رێکخرا.

لە دیدارەکەدا سێ خوێندکار کە هاوکات کارمەندى کەناڵی (کەی ئێن ئێن)ن، بەچەند بەرهەمێک بەشداربون و توانیان چوار لە خەڵاتەکان ببەنەوە.

خەڵاتەکان پێکهاتبون لە :
1-فیلمی دۆکیۆمێنتاری (دەرەی مەڕ بەهەشتێکى بەجێهێڵدراو)، پلەی دوەمی دیدارەکەی بەدەستهێنا کە بڵند عەبدولکەریم و چۆمان عەبدولرەحمان، پێشکەشیان کردبو.
2-فیلمی دۆکیۆمێنتاری (گۆڕستانی منداڵەکان)، پلەی سێیەمی دیدارەکەی بەدەستهێنا کە هێمن سەڵاح، ئامادەى کردبو.
3-فیچەری (مرۆڤێک لە خەمی ژینگەدا)، پلەی دوەمی دیدارەکەی بەدەستهێنا کە بڵند عەبدولکەریم ئامادەى کردبو.
4-رۆژنامەی (میدیا پرێس)، پلەی یەکەمی دیدارەکەی بەدەستهێنا کە بڵند عەبدولکەریم ئامادەى کردبو.

هەرسێ کارمەندى کەى ئێن ئێن، (هێمن سەڵاح، چۆمان عبدالرحمان و بڵند عبدولکەریم)، لەهەمان کاتدا خوێندکاری بەشی تەکنیکی میدیان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.

476 جار خوێندراوەتەوە