چەمی ئەشکەوتان،
گوندێکى ئەفسوناوى ناوچەى هەورامانە لە باشورى کوردستان، لە رابردودا یەکێک بوە لە
گوندە ئاوەدانەکانی ناوچەکە و لە ئێستاشدا هیچ ماڵێکی تێدا نییە.
چەمی ئەشکەوتان
بە هەورامی پێێ دەڵێن دەرەی مەڕ، لە زاراوەی هەورامیدا دەرە بەمانای چەم و مەڕیش بەمانای
ئەشکەوت دێت، بۆیە گوندەکە هەر بە دەرەی مەڕ ناسراوە.
لە دوای راپەڕینی ساڵی 1991 یەکێک بوە لەو گوندانەی ئاوەدانکراوەتەوە
و تا ساڵی 2003 دانیشتوانەکەی تێیدا ژیاون و ماوەی 19 ساڵە چۆڵە و کەسی تێدا
ناژی.
گوندەکە لە نێوانى
دوو چیادایە و زیاتر لە 100 ئەشکەوتی تێدایە،
بەشێک لە ئەشکەوتەکان سروشتین و بەشێکی دیکەشیان خەڵکی گوندەکە بە پاچ و قوڵینە هەڵیانکەندووە و وەک خانو بەکاریان هێناوە
و تێیدا ژیاون کە ئەوەش دیمەنێکى
جوان و سەرنجڕاکێشى نەخشاندووە.
دەرەی مەڕ یاخود
چەمی ئەشکەوتان بە دوری 10 کیلۆمەتر دەکەوێتە خۆرهەڵاتی ناحییەی خورماڵەوە لە
پارێزگاى هەڵەبجە، هاوسێی گوندەکانی هانەی دن و سەرگەت و شەڕواڵدڕە کە تا ئێستاش خەڵک
تێیدا دەژین و ئاوەدانن.
ئامادەکردن و فۆتۆ؛ بڵند عەبدولکەریم
925 جار خوێندراوەتەوە