بەهۆی شەڕە تەقەوە لە سلێمانی کەسێک کوژرا و سیانی دیکەش برینداربون

KNN : Kurdish News Network
07:42 - 12/05/2022
کوردستان
+
-

بەهۆی شەڕی نێوان دو هاوڵاتییەوە لەبەردەم نەخۆشخانەی هەرێم لە سلێمانی هاوڵاتیەک کوژرا و سیانی دیکەش برینداربون.

بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتن بە (کەی ئێن ئێن)ی راگەیاند؛ هێزەکانیان بەدوای ئەنجامدەری روداوەکەدا دەگەڕێن.

هاوکات سەنتەری فریاکەتنی خێرا دەڵێت: هاوڵاتییەکە لە شوێنی روداوەکە گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە، سێ برینداری دیکەی روداوەکەش لە نەخۆشخانەن.

پەیامنێری کەی ئێن ئێن باسی لەوەکرد، روداوەکە لەنێوان دو بنەماڵەدا بوە کە خزمی یەکن و دانیشتوی ناحیەی سیتەکی سلێمانین، کێشەکەش لەسەر زەوی و زار بوە.

سەبارەت بە ناسنامەی کوژراوەکە، پۆلیسی سلێمانی بە کەی ئێن ئێنی وت: ئەو کەسەی لە روداوەکەدا کوژراوە، کرێکارە و بێ تاوان بەرکەوتوە لە روداوەکە.

1968 جار خوێندراوەتەوە