بەتۆمەتى دزین و بە
قاچاخ بردنى کەلوپەل و پارچەى مێژویى، هاوڵاتییەکى بەریتانى روبەڕوى سزاى لە سێدارەدان
دەبێتەوە لەلایەن عێراقەوە.
جیم فیتۆنى تەمەن 66
ساڵ کە شوینەوارناسێکى بەریتانیە لە گەشتێکیدا لە ناوچەیەکى شوێنەوارى عێراق، چەندین
پارچەى بە نرخى کەلەپورى و مێژویى و کۆن کۆدەکاتەوەو بە نیازى ئەوە بوە بیباتە دەرەوەى
عێراق، بەلآم لەلایەن ئاسایشى فڕۆکەخانەوە دەستگیر دەکرێت دواتر روبەڕوى سزاى
لەسێدارەدان دەبێتەوە.
هاوسەر و منداڵەکانى
ئەم شوێنەوارناسە کە لە مالیزیا دەژین داواى بەهاناوە چون دەکەن و دەڵین: دەزانین
کە سزاى بە قاچاخ بردنە دەرەوەى کەلوپەلە مێژوییەکان سزایەکى قورسە، بەڵام ئەو
پارچانەى جیم فیتۆنى کۆى کردوەتەوە هەموو پارچە پارچە بون و لەڕوى مێژویى و ئابورییەوە
هیچ بایەخیکى ئەوتۆى نەبووە.
رونیشیان کردۆتەوە کە
لەو ناوچەیەى کەلوپەلەکانى لێ کۆکردۆتەوە، هیچ نیشانە و ئاماژەیەکى لێنەبووە تا پێیان
بڵێت ئەمانە کەلوپەلى مێژویى و کۆنن و نابێت هەڵبگیرێنەوە.
لاى خۆیەوە،ـ وەزارەتى
دەرەوەى بەریتانیا لەسەر دەستبەسەرکردنى ئەو شوێنەوارناسە هاتوەتە سەرخەت و
پشتیوانى خۆیان بۆ خۆیى و خێزانەکەى دەربڕیوە.
بەپێى هەواڵى
میدیاکان، چاوەڕێ دەکرێت دواى پشوى جەژنى رەمەزان، سزا بەسەر ئەو شوێنەوارناسەدا
دەسەپێت.
5155 جار خوێندراوەتەوە