25 خێزان لە چیای سەفین بەهۆی بەفرەوە گیریان خواردوە و داوای بەهاناوەچون دەکەن، پارێزگاری هەولێریش دەڵێت: لە هەوڵداین بۆ رزگارکردنیان.
پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن لە هەولێر رایگەیاند؛ 25 خێزان لە چیای سەفین بەهۆی بەفرەوە گیریان خواردوە و ژیانیان لە مەترسیدایە و داوای بەهاناوەچون دەکەن.
وتیشی: تائێستا هیچ تیمێک نەچوە بۆ کردنەوەی رێگاکان و رزگارکردنی ئەو خێزانانە کە منداڵیشیان لەگەڵدایە.
هاوکات ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند؛ لە هەوڵدان بۆ رزگارکردنی ئەو هاوڵاتیانە.
286 جار خوێندراوەتەوە