بەپێى
توێژینەوەیەکى نوێ کە لەلایەن پەیمانگای (کارۆلینسکا ) لە سوید ئەنجام دراوە، جۆرێکی
بۆماوەیی بێوێنەی ئاشکراکرد کە لەلایەن ئەوروپیەکانەوە لە (نیاندەرتاڵەکانەوە) ماوەتەوە
و مرۆڤ لە ڤایرۆسى کۆرۆنا دەپارێزێت.
توێژینەوەکە کە
لە زانستی بۆماوەیی سروشتدا بڵاوکراوەتەوە، زانایان دەڵێن جینەکان دەتوانن کاریگەریان
هەبێت لەسەر سەختی کۆرونا، وەک نەخۆشی پیری، و نەخۆشی ژێرەوە کە لەگەڵ نیشانەکانی
وەک شێرپەنجەی خراپ.
توێژینەوەکانی پێشوو
لەلایەن بۆماوەیناسان لە پەیمانگای (ئەنترۆپۆلۆجی ماکس پلانک)، بە شێوەیەکی سەرەکی
لەسەر خەڵکی رەسەنی ئەوروپی، دەریخست کە ناوچەیەکی تایبەت بە "کرۆمۆسۆمی
12"، کە (کرۆمۆسۆمی 12) پەیوەندی بە مەترسیی شێوە سەختەکانی کۆرۆناوە هەیە.
ئەو کەسانەی هەڵگری
ئەم بەشەی دی ئێن ئەین، کە جۆرێکی بۆماوەیی بێهاوتایان هەیە، دەبێتە هۆى ئەوەى کە
(20%) مەترسی تووشبوونی توندیان بە کۆرۆنا کەمتر دەبێت.
توێژینەوەکە
ئەوەى خسۆتەڕو، ئەم بەشەی دی ئێن ئەی جینەکان لە سیستەمی بەرگریدا کۆد دەکات کە لە
نیاندەرتاڵەکانەوە لە نیوەی خەڵکی دەرەوەی ئەفریقا بە میرات ماوەتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا،
ئەم ناوچەیەی (دی ئێن ئەی) پڕە لە چەندین جیاوازی بۆماوەیی، ئەمەش وا دەکات کە جیاکردنەوەی
ئەو جیاوازییە بۆماوەییە دەتوانێت ببێتە ئامانجی پەرەسەندنی چارەسەری کاریگەرتر لە
دژی هەوکردنی کۆرۆناى توند.
342 جار خوێندراوەتەوە