لینۆڤۆ، لاپتۆپێکی دو شاشە دروست دەکات

KNN : Kurdish News Network
02:04 - 16/01/2022
زانستی

کۆمپانیای (لینۆڤۆ) بەم نزیکانە لاپتۆپێکی دوشاشە بە تایبەتمەندی نوێ و بە قەبارەی پاتری و دەستگەیشتن بە ئینتەرنێت دروست دەکات.

بەپێى هەواڵێکى ئەلعەرەبییە، کۆمپانیای(لینۆڤۆ) لاپتۆپێک بە تەکنەلۆژیای شۆڕشگێڕانەوە دەستپێدەکات، کەداتاکانی کۆمپانیاکە لە وێب سایتەکەی نیشان دەدات.

بەپێى هەواڵەکە، لاپتۆپەکە ناوی(سینک بوک)ەو دو شاشەی تێدا دەبێت، کە شاشەیەکیان )17.3(ئینجییە، شاشەکەی تر (8) ئینجە، کێشەکەشی کەمتر لە دو کیلۆ دەبێت.

باس لەوەش دەکەن، نەوەی (12)هەمینە، رامەکەی (32) گیگابایتە و بە وای فای (6) ئی ئامادە دەکرێت، بۆ ئەوەی خێراتر دەست بگات بە ئینتەرنێت.

 هەروەها کۆمپانیاکە نیشانیدەدا کە پاتری لاپتۆپەکە دەتوانێت تا (11 ) کاتژمێر کاربکات.

195 جار خوێندراوەتەوە