نزیکەی 9 هەزار کارتی پلاستیکی ڤاکسین بۆهاوڵاتیان دروستکراوە

KNN : Kurdish News Network
12:16 - 15/01/2022
کوردستان

بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى مەرجەکانى کارتى پلاستیکی ڤاکسینى بۆ هاوڵاتیان ڕاگەیاند .

 

بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لەناو سەنتەری سلێمانی لەڕێگەی سێ تیمەوە کە تایبەتکراوە  بە دوستکردنى کارتى ڤاکسین و نزیکەی (9) هەزار کارتی پلاستیکی ڤاکسین بۆهاوڵاتیان دروست بکرێت.

 

تەندروستى سلێمانى مەرجەکانى کارتى ڤاکسینى بۆ هاوڵاتیان ئاشکراکردوە، کە  دەیانەوێت ببنە خاوەنی کارتی پلاستیکی ڤاکسین، دەبێت هەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان  وەرگرتبێت، هاوکات ناوی لەتۆماری سیستمی ئونلاین تۆمار کرابێت.

 

تەندروستى سلێمانى جەختیى لەوەش کردوەتەوە، دەبێت هاوڵاتییان سەردانی ئەو سەنتەرانە بکەن کەپێشتر ڤاکسینی  وەرگرتووە داواکاری پێشکەش بکات وهیچ هاوڵاتیەک ناتوانێت ڕاستەوخۆ سەردانی سەنتەری دروست کردنی کارتی ڤاکسین بکات، دەبێت هاوڵاتی سەردانی ئەو سەنتەر و مەڵبەند و بنکانە بکات کەپێشتر ڤاکسینی وەرگرتوە.

3047 جار خوێندراوەتەوە