بەرپرسێکی گومرگی ئێران پێشبینی دەکات کۆی بەهای
هەناردەی شمەکی ئێران لەمساڵدا بگاتە 46 ملیار دۆلار.
فرود عەسکەری،
یاریدەدەری سەرۆکی بەرژەوەندییە گومرگییەکانی ئێران بۆ کاروباری هونەری رایگەیاند؛
هەناردەی شمەکەکان لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ گەیشتوەتە 3.5 ملیار دۆلاری مانگانە و
لە نیوەی دوەمی ئەمساڵیشدا گەیشتوەتە 5 ملیار دۆلار.
وتیشی: ئامانجیان کۆی گشتی هەناردەی شمەک و کاڵاکانی ئێران لەمساڵدا
بگاتە 46 ملیار دۆلار.
لە کۆماری
ئیسلامی ئێران ساڵ لە رۆژی 20ی ئادار تەواو دەبێت.
270 جار خوێندراوەتەوە