سلێمانی؛ نرخى ئه‌مپێرى كاره‌باى مۆلیده‌ ئەهلىیەکان دیاریكرا

KNN : Kurdish News Network
10:31 - 04/01/2022
کوردستان

نرخی ئەمپێڕێک كاره‌بای موه‌لیده‌ى گەڕەکەکان ئەوانەى بەپێى بەرنامەى قایمقامیەت کاردەکەن لە سلێمانى ئەم مانگە نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆلیده‌ بۆ مانگی (كانونی دوه‌م/12)ی 2021 نزیكه‌ی 13.500 دینار ده‌بێت، خشته‌ی كاركردنیشیان، به‌یانیان له‌كاتژمێر 6:30 بۆ 8:00ی و نیوه‌ڕوان 12:00 بۆ 1:00ی شه‌و ده‌بێت.

 

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا قایمقامیەت سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌، به‌پێی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌‌، مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ له‌ مانگی رابردودا له‌نێوان (274) بۆ (300) كاتژمێر بوه‌ و هه‌ر كاتژمێرێك به‌ 45.6 دینار بوه‌،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ ‌نێوان 12.500 دینار بۆ 13.500 دینار ده‌بێت، به‌ڵام نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ی گونده‌كان كه‌متر و ئه‌و مۆلیدانه‌شی كه‌ له‌ كاتژمێر 7:00ی به‌یانی بۆ 1:00ی شه‌و شه‌و كارده‌كه‌ن نرخی ئه‌مپێریان زیاتره‌.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سه‌باره‌ت به‌ خشته‌ی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان، پێویسته‌ به‌یانیان له‌كاتژمێر 6:00 تاوه‌كو 8:00ی به‌یانی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن، به‌ڵام له‌ رۆژانی هه‌ینی و پشوه‌ فه‌رمییه‌كاندا له‌بری به‌یانیان له‌كاتژمێر 10:00ه‌وه‌ كار به‌مۆلیده‌كانیان ده‌كه‌ن.

6237 جار خوێندراوەتەوە