کارەبای سلێمانی داوا لە خاوەن موەلیدەکان دەکات بۆ ماوەی یەک هەفتە کارەبا نەدەنە هاوڵاتیان

KNN : Kurdish News Network
10:50 - 23/12/2021
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەبای سلێمانی داوا لە خاوەن موەلیدەکان دەکات لە رۆژانی پشوی سەری ساڵ کار بە موەلیدەکانیان نەکەن لەکاتی بەیانیدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی ناوشار دەکات کە رۆژانی پشوی فەرمی لە25ی مانگەوە تاوەکو 2/1/2022 بەیانیان کاتژمێر (6:30 بۆ 8)ی بەیانی کار بەموەلیدەکانیان نەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی داوا لە خاوەن موەلیدە ئەهلیەکانیش دەکات، لەبری ئەوە رۆژانە لە کاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆوە کارەبای موەلیدە بدەن بە هاوڵاتیان.

4390 جار خوێندراوەتەوە