ئەنجومەنى زانکۆى
سلێمانى وێراى پشتیوانیکردن لە داواکانى خوێندکاران داوا لە مامۆستایان و خوێندکاران
دەکات پابەندى دەوام و خشتەى
تاقیکردنەوەکان بن.
ئەنجومەنى زانکۆى سلێمانى لە
راگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە، وێڕای پشتگیریان لەداوا ڕەواكانی خوێندکاران بەڵێنیانداوە
كە نوێنەری ڕاستەقینەیان بن بۆ داواكردن و بەدواداچوونی سەرجەم مافە
ڕەواكانیان و تەنانەت ڕێگەشنەدرا لە ڕۆژانی ڕابردوو هیچ خوێندكارێكی زانكۆكەمان
سزا بدرێت لەبەرامبەر داواكردنی مافە ڕەواكانی.
راشیگەیاندوە، پێویستە سەرجەم كۆلێج و بەش
ومامۆستایانی زانكۆكەمان پابەندبن بە وانەوتنەوە وتاقیكردنەوەكان لەكاتی دیاریكراو
بەپێی خشتەی وانە وتاقیكردنەوەی كۆلێجەكان و ڕۆژمێری ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) وە.
ئەنجومەنى زانکۆى سلێمانى داواى لە
خوێندكارانیش کردوە، پابەندبوونی تەواویان هەبێت بە وانەکانیان و تاقیکردنەوەکان،
ئەوەش لەپێناو دوانەكەوتنی ساڵی خوێندن و زەرەرمەند نەبوونی خوێندكاران وئاسایی بونەوەی
پرۆسەی خوێندن.
2207 جار خوێندراوەتەوە