پێنج تەرم لەنێو ماڵێکدا دۆزرانەوە کە لەلایەن حکومەتەوە کەرەنیتن کرابون

KNN : Kurdish News Network
07:20 - 04/12/2021
جیهان
+
-

میدیاکانى ئەڵمانیان بڵاویانکردەوە، لە نێو یەکێک لە ماڵەکانى شارۆچکەیەکى سەر بە بەرلینى پایتەخت، پۆلیسى تەرمى پێنج کەسى دۆزیوەتەوە کە پێشتر لەلایەن حکومەتەوە لەو خانوەدا کەرەنتین کرابون.

بەپێى هەواڵى میدیاکانى ئەڵمانیا، لە شارۆچکەیەکى نزیک لە بەرلینى پایتەختى ئەڵمانیا، پۆلیس تەرمى پێنج کەسى دۆزیوەتەوە و شوێنەوارى چەقۆ و فیشەک بە جەستەیانەوە دیاربووە.

پۆلیسى ناوچەکە لە بارەى روداوەکەوە ئەوەى خستۆتەڕو کە روداوەکە " کوشتنى بە ئەنقەست" بووە.

پۆلیس لە زارى شایەدحاڵان و هاوڵاتیانى ناوچەکەوە رایگەیاندووە کە ئەو کەسانە ماوەیەکە دەرنەکوتوون و و نەبینراون.

بە پێی وتەی داواکاری گشتی سێ لە تەرمەکان، منداڵن و دووانەکەی دیکەش گەنج بون و برینی چەقۆ و شوێنەوارى فیشەک بەجەستەیانەوەیە دیار بووە.

بەوتەی میدایکانی ئەو وڵاتە، ئەو پێنج هاوڵاتیە بەهۆی کەرەنتینەکردنەوە لەلایەن حکومەتەوە لەو خانوەدا جێگیر کراون.


5195 جار خوێندراوەتەوە