لێدوانى حکومەتى هەرێم لەبارەى ناردنى (200) ملیار دینارەکەى بەغدا

KNN : Kurdish News Network
03:57 - 01/12/2021
ئابوری
+
-

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى ناردنى (200) ملیار دینار لەلایەن حکومەتى عێراقەوە بۆ هەرێمى کوردستان رونکردنەوە دەدات.

 

سەبارەت بە ناردنى (200) ملیار دینار لەبەغداوە بۆ هەرێمى کوردستان، جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو بابەتە پێویستى بەهەندێک رێوشوێنى ئیدارى و رۆتینى هەیە، بەڵام دڵنیاین بەغدا ئەو بڕە پارەیە دەنێرێت بۆ هەرێمى کوردستان.

 

بەپێى رێککەوتى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى ناوەندى، مانگانە حکومەتى عێراق بڕى (200) ملیار دینار بۆ هەرێمى کوردستان دەنێرێت بۆ موچەى فەرمانبەران.   

5265 جار خوێندراوەتەوە