سێ کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران بونەقوربانی

KNN : Kurdish News Network
11:11 - 01/12/2021
کوردستان
+
-

سێ کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران لە سنوری بانە بونەقوربانی.

 

 
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو کۆڵبەێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەنی ئێران کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە کۆڵبەرەکان کە تەمەنی (19) ساڵە دوای ئەوەی وگواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.

 

هاوکات ئەو هێزە چەکدارانەی لە پایگای سنوری "هەنگەژاڵ"ی بانە نیشتەجێ کراون تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی تەمەن (33) ساڵ بە سەختی برینداربووە.

556 جار خوێندراوەتەوە