ئەمڕۆ شەممە (27ی نۆڤەمبەری 2021) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (72) دۆلار و (91) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (68) دۆلار و (17) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
هەرچەندە لە ساڵی رابردودا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەڵام هەنگاوەکان بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکە و بەرهەمهێنانی ڤاکسین؛ نرخی نەوتی بەرزکردەوە.
1609 جار خوێندراوەتەوە