فراکسیۆنی گۆڕان
لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پشتیوانی خۆپیشاندانی مەدەنیانەی خوێندکارانی زانکۆ و
پەیماگاکان دەکات و جەختیشدەکاتەوە کە دژى هەموو جۆرە توندوتیژییەکن
کە لەلایەن چەند کە دەرهەق بە خۆپیشاندەران ئەنجامدراوە.
فراکسیۆنی گۆڕان
لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، پشتگیری و پشتیوانی
خۆپیشاندانی مەدەنیانەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیماگاکانین و خۆپیشاندان بەمافێکی یاسای
و ئاسایی و ڕەوای خوێندکاران دەزانین و دەبینین
و داوادەکەین کە زۆر بەزوویی حکومەت ماف بگێڕێتەوە بۆ خاوەن ماف و هەرچی زووە دەستبکەن
بە خەرجکردن و پێدانی دەرماڵەی یاسایی بە خوێندکاران و خزمەتگوزاری بۆ بەشەناوخۆییەکان دابین بکەن لە
زانکۆ و پەیمانگاکان.
فراکسیۆنی گۆڕان
لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەخت
دەکاتەوە کە دژی هەموو جۆرە توندو تیژی و
بەرهەڵستێکی ناڕەوان کە لەلایەن چەند کەسێکی ناو هێزەکانی ناوخۆوە دەرهەق بە خۆپیشاندەران
ئەنجامدرا.
داواش لە ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی چالاکە مەدەنییەکان دەکەن کە مامەڵەیەکی
دروست و ئاسایی و یاسایانە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکەن، لە هەمان کاتدا داوا لە خوێندکارانی
خۆپیشاندەریش دەکات نەهێڵن ئاراستەی خۆپیشاندانەکە بەهیچ لاڕێیەکی نادروستدا بڕوات و
ڕێگەنەدەن ئاراستەی خۆپیشاندان بۆهیچ مەرامێکی تایبەت بەکاربێت.
431 جار خوێندراوەتەوە