لیژنه‌ی باڵای
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا چەند بڕیاری نوێی ده‌ركرد،
بەپێی بڕیارەکانیش دەبێت سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەت تا کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسین وەربگرن.
جوتیار عادل،
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دوای كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
كۆرۆنا رایگه‌یاند، پێشنیازه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی
باڵا خرانه‌ڕوو و به كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كراون.
بڕیاره‌كانی لیژنه‌كه:
-
پرۆسه‌ی خوێندن راناگیرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له ناوه‌نده‌كانی خوێندن، به
قوتابخانه و زانكۆ و په‌یمانگاكان به مه‌رجی ماسك به‌ستن، كه ناچارییه و ده‌بێت
هه‌مووان ده‌مامك به‌كاربهێنن.
-
تا (1 ی 1ی 2022 ) ده‌بێت سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت ( مەدەنی و ئەمنی) ڤاكسین
وه‌ربگرن و كارتی ڤاكسینیان بۆ بكرێت و ناچارییه، هه‌ر فەرمانبەرێکیش پابه‌ند نه‌بێت
رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێتبه‌ر.
-
قوتابیان و خوێندكاران له (18) ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌بێت ڤاكسین وه‌ربگرن و
ناچارییه.
-
كارمه‌ندان و خاوه‌نكاران له كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت ڤاكسین وه‌ربگرن و ماسک ببەستن،
بەڵام کاتەکە دیارینەکراوە.
-پێویستە مامۆستایانی ئایینی ھاوکاربن لە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری و رێنمایی تەندروستی.
-دایکان و باوکان دەتوانن تاوەکو 31-10-2021 بڕیار بدەن کە منداڵەکانیان بچنە قوتابخانە یان بەشێوەی ئۆنلاین بخوێنن.
-لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا دەبێت بەشداربووان کارتی ڤاکسین یان پشکنینی کۆرۆنایان پێبێت.
-پێویستە پۆلیسی ھاتووچۆ رێکارەکانی تایبەت بە شۆفێر و سەرنشینەکان جێبەجێ بکەن.
13467 جار خوێندراوەتەوە