لە سلێمانى
هۆشدارى دەدرێت لە بارەى بڵاوبونەوەى خێراى کۆرۆنا، تەنها ئەمڕۆش (170) نەخۆشى
کۆرۆنا داخلکراون.
دکتۆر.داهات
حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر هێمن (جمهورى)، لە سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ
زیاتر لە (170) نەخۆش لە نەخۆشخانەی جمهوری داخلکراون کە بەشێکیان لە بەشی چاودێری وردن.
ئاشکرایدەکات، زۆربەی
کات شوێن نیە بۆ وەرگرتنی نەخۆشی نوێ. ئێستا لە ئامادەکارین بۆ کردنەوەی قاوشێکی نوێ
بۆ داخل کردنی نەخۆش.
دکتۆر داهات
دەشڵێت: نەخۆشێکم بینی تەمەنی (38) ساڵ بوو، (70%)ی سییەکانی ئیلتیهابات بوو و رێژەی ئۆکسجینی
(65) بوو و لە چاودێرى وردیش شوێن نەبوو داخلی بکەین، کە پرسیارم لە هاوەڵی نەخۆشەکە
کرد بەداخەوە ڤاکسینی وەرنەگرتبوو.
هەروەک رێنمایى
هاوڵاتیانیش دەکات، پەلە بکەن لەوەرگرتنى ڤاکسین بۆ پاراستنی ژیانی
خۆیان و خانەوادەکانیان.
539 جار خوێندراوەتەوە