وەزارەتى دارایى رایدەگەیەنێت؛ لەگەڵ وەزارەتى
پەروەردە و دیوانى ئەنجومەنى وەزیران رێککەوتین بۆ چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى
وانەبێژ لە ماوەیەکى کەمدا.
لە راگەیەنراوێکدا، وەزارەتى دارایى و ئابورى
حکومەتى هەرێم رایگەیاند: سەرلە بەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە، لە دیوانى وەزارەتى دارایى
و ئابورى، وەزیرى دارایى و ئابورى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ
لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران کۆبۆوە.
دەشڵێت: هەر سێ لا لەسەر ئەوە رێککەوتن، کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى کۆتایى بۆ
بدۆزنەوە، سوربون لەسەر ئەوەى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ بە میکانیزمێکى نوێ چارەسەر
بکرێت.
بەپێى راگەیەنراوەکە، لە کۆتایى کۆبوونەوەکە، بڕیاردرا
بە چارەسەرکردنى کۆتایى کێشەکانى بۆ مامۆستایانى وانەبێژ لە ماوەیەکى نزیکدا.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا رۆژانە لە
زۆربەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان، مامۆستایانى وانەبێژ بۆ گەیاندنى داواکارییەکانیان
و مافى بە هەمیشەیى کردنیان گردبونەوە ئەنجام دەدەن.
4086 جار خوێندراوەتەوە