ئاسایشى سلێمانى
دەستگیرکردنى بکوژى کارمەندەکەى سکیوریتى دەروازە ستى راگەیاند و پشتراستى
دەکاتەوە کە کوڕى بەرپرسێکە.
بەرێوەبەرایەتى
ئاسایشى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردوە، پاش ئاگاداركردنەوەیان لە
بوونی تاوانێكی كوشتنی كارمەندێكی ئەمنی (سیكویریتی) یەكێك لە سیتییەكانی سلێمانی، هەوڵەكانیان چڕكردەوە و توانیان پاش
چەند سەعاتێك لە ئەنجامدانی تاوانەكە، تاوانبارەكە دەستگیر بكەن كە ناوی
(ب. م) كوڕی بەرپرسێكی شاری كەركوكە.
شەوی رابردوو
ئەو کارمەندەى سكیوریتی پرۆژەی نیشتەجێبوونی دەروازە سیتی لە شاری سلێمانی کە ناوى
هەڤاڵ محەمەد كاكە برایە، لەکاتى جێبەجێ کردنى ئەرکەکەیدا لەلایەن كوڕی بەرپرسێکى
حزبیەوە تەقەى لێکرا و کوژرا.
909 جار خوێندراوەتەوە