پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە لە مانگی شوباتی ئەمساڵ کەسێکی کوشتووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە.
لە راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، دوای ئەوەی لەمانگی شوباتی ئەمساڵ هاوڵاتییەك لەناحیەی
شۆرشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ كوژراوە دواتر بكوژەكە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتووە.
بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای
سلێمانییەوە سەرجەم بەش و بنكەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
ڕاسپێردرا بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبارەکە
بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی باس لەوەش دەکات توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیربكرێت و لەئێستادا بەبڕیاری
دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامەو دوای تەواوكردنی ڕێكار
یاساییەكان، ڕادەستی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ دەكرێتەوە.
1973 جار خوێندراوەتەوە