تابلۆی ئۆتۆمبیل لەهەرێمی کوردستان و عێراق یەک دەخرێت

KNN : Kurdish News Network
09:24 - 14/10/2021
کوردستان
+
-

هەرێمی کوردستان و عێراق تابلۆی ئۆتۆبیل یەکدەخەن و پیتی ئینگلیزی لەسەردادەنێن وەک ئەوەی لەوڵاتانی جیهان هەیە.

 

 
تارق ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆ سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان  تابلۆی ئۆتۆمبیل یەکدەخرێت و دەکرێتە پیتی ئینگلیزی لەسەرتا سەری عێراق ، ڕۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمی لە زاری

تارق اسماعلیل بڵاوی کردەوە ، “تابلۆكان بە قەبارەی تابلۆكانی پێشوەو هەمان ڕەنگ دەبن، سەرەڕای ئەوەی كۆدێكی دیاریكراوی دەبێت بۆ هەر پارێزگایەك لەجیاتی ناوەكەی.

 

بەرپرسەكەی هاتوچۆ ئاماژەی بەوەكرد كە وەزارەتی ناوخۆ لە ئامادەكاریدایە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیایەکی تایبەت بە تابلۆ بۆ كردنەوەی لقێكی خۆی لە بەغداد، بەمەبەستی زامنكردنی خێرایی بەڕێوەچوونی كارەكە و پێدانی لەوادەیەكی دیاریكراودا بە خاوەن ئۆتۆمبێل.

 

 ئەوەش لەکاتێکدایە ، پێشتر فازڵ حاجی، وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر ڕاگەیاندبو ، چەندینجار ڕیکەوتن کراوە لەنێوان هەردو وەزارەتی ناوخۆی هەرێم وعیراق بۆ یەک خستنی تابلۆی ئۆتۆبیل لەسەرتا سەری عێراق بەڵآم تائێستا نەچوەتە بواری جێبەچی کردنەوە

4831 جار خوێندراوەتەوە