دۆخى کارەبا ئاسایى دەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
05:52 - 12/10/2021
کوردستان
+
-

وەزارەتى کارەباى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ لە کاتژمێر (7:00)ى ئێوارە دۆخى کارەبا ئاسایى دەبێتەوە.

وەزارەتى کارەباى هەرێم راگەیەنراوێکى لەبارەى دۆخى کارەبا بڵاوکردە و رایگەیاند: پرۆژەی چاکسازی لە كێڵگەی كۆرمۆر لە لایەن کۆمپانیای داناگازەوە بە هاوکاری لەگەڵ تیمی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان بەرەو تەواوبون دەچێت و دۆخی کارەبا بەر لە کاتی دیاریکراودا، لە کاتژمێر (7:00)ى ئێوارە بە تەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە.

باسى لەوەشکردووە، کۆمپانیای داناگاز لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەوە دەستى بە جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کردووە کە بەهۆیەوە ناردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان کەمبوەوە و لە ئەنجامدا کاریگەری بەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا هەبوو.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ وەزارەتی کارەبا رایگەیاند کە بەهۆی جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی چاکسازیی بۆ ماوەی (24) کاتژمێر بڕی هەناردەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە.

734 جار خوێندراوەتەوە