هەولێر؛ شۆفێرى تاکسیەک سەرنشینەکەى دەکوژێت

KNN : Kurdish News Network
10:21 - 12/10/2021
کوردستان

لە قەزاى بنەسڵاوەى سەنتەرى قەزاى دەشتى هەولێر شۆفێرێکى تاکسى سەرنشینەکەى دەکوژێت، پۆلیسیش وردەکارى رووداوەکە ئاشکرا دەکات.

 

پۆلیسى هەولێر بڵاویکردەوە، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ئاگادارکرانەوە لەبوونی ڕووداوێکی کوشتن، دواى ئەوەى هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە دەرکەوت هاوڵاتیەک بەناوی (بارزان نصرالله احمد) دوای ئەوەى لەسەر کرێی گواستنەوە لەگەڵ شوفێری تاکسیەک بوەتە دەمەقاڵێیان، شوفێرەکە گوللـەیەکى لەسەری داوە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە.


پۆلیسى هەولێر ئاشکرایکردوە، تۆمەتبار لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتوە، لە ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکات.

2956 جار خوێندراوەتەوە